Ku

اَلنِّيَّةُ | Intentions

اَللَّهُمَّ إِنِّي نَوَيْتُ بِالصَّلَوٰةِ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ امْتِثَالاً لِّأَمْرِكَ وَتَصْدِيقًا لِنَبِيِّكَ مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَمَحَبَّةً فِيهِ وَشَوْقًا إِلَيْهِ وَتَعْظِيمًا لِّقَدْرِهِ وَلِكَوْنِهِ أَهْلاً لِّذَلِكَ
خوایە من نییەتم هێنا بە سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر (د.خ) بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی تۆ و بەڕاستزانینی پێغەمبەرەکەت محەمەد (د.خ) و لەبەر خۆشەویستی و تاسەی ئەو و بۆ بەرزڕاگرتنی پایەی و لەبەر ئەوەی ئەو شایستەی ئەوەیە
فَتَقَبَّلْهَا مِنِّي بِفَضْلِكَ وَإِحْسَانِكَ وَأَزِلْ حِجَابَ الْغَفْلَةِ عَنْ قَلْبِي وَاجْعَلْنِي مِنْ عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ.
کەواتە لێمی وەربگرە بە فەزڵ و چاکەی خۆت و پەردەی غەفڵەت لەسەر دڵم لادە و بمگێڕە لە بەندە ساڵح و پیاوچاکەکانت
اَللَّهُمَّ زِدْهُ شَرَفًا عَلَىٰ شَرَفِهِ الَّذِيٓ أَوْلَيْتَهُ. وَعِزًّا عَلَىٰ عِزِّهِ الَّذِيٓ أَعْطَيْتَهُ.
خوایە ڕێز و شەڕەفی بۆ زیاد بکە سەرەڕای ئەو شەڕەفەی کە پێتوە لاداوە، و شکۆ بخە سەر ئەو شکۆیەی کە پێتدابووە
وَنُورًا عَلَىٰ نُورِهِ الَّذِي مِنْهُ خَلَقْتَهُ وَأَعْلِ مَقَامَهُ فِي مَقَامَاتِ الْمُرْسَلِينَ. وَدَرَجَتَهُ فِي دَرَجَاتِ النَّبِيئِينَ.
و نور بخە سەر ئەو نورەی کە لێی دروستت کردووە، و پایەی بەرز بکەرەوە لە ناو پایەی نێردراواندا، و پلەی بەرز بکەرەوە لە پلەی پێغەمبەراندا
وَأَسْئَلُكَ رِضَاكَ وَرِضَاهُ يَا رَبَّ الْعَالَمِينَ. مَعَ الْعَافِيَةِ الدَّآئِمَةِ وَالْمَوْتِ عَلَى الْكِتَابِ وَالسُّنَّةِ وَالْجَمَاعَةِ وَكَلِمَتَيِ الشَّهَادَةِ عَلَىٰ تَحْقِيقِهَا مِنْ غَيْرِ تَبْدِيلٍ وَّلَا تَغْيِيرٍ.
و داوای ڕەزامەندی تۆ و ڕەزامەندی ئەو دەکەم ئەی پەروەردگاری جیهانیان، لەگەڵ عافیەتی هەمیشەیی و مردن لەسەر قورئان و سوننەت و جەماعەت و وتنی هەردوو شەهادەت وەک خۆی بەبێ گۆڕانکاری و دەستکاریکردن
وَاغْفِرْ لِي مَا ارْتَكَبْتُهُ بِفَضْلِكَ وَجُودِكَ وَكَرَمِكَ يَآ أَكْرَمَ الْأَكْرَمِينَ.
و لەو گوناهانەم خۆشبە کە کردوومن بە فەزڵ و بەخشندەیی و کەرەمی خۆت، ئەی بەخشندەترینی بەخشندەکان
وَصَلَّى اللَّهُ عَلَىٰ سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ خَاتَمِ النَّبِيِّينَ وَإِمَامِ الْمُرْسَلِينَ. وَعَلَىٰٓ ءَالِهِ وَصَحْبِهِ أَجْمَعِينَ. وَسَلَامٌ عَلَى الْمُرْسَلِينَ. وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ.
و سەڵاواتی خودا لەسەر گەورەمان محەمەد بێت کە دواپێغەمبەر و پێشەوای نێردراوانە، و لەسەر ئال و بەیت و هاوەڵانی بە گشتی، و سەلام لەسەر نێردراوان و سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان