عَلَى الْعَقِيقِ اجْتَمَعْنَا
لەسەر عەقیق کۆبووینەوە
Ku
عَلَى الْعَقِيقِ اجْتَمَعْنَا
نَحْنُ وَسُودُ الْعُيُونِ
لە دۆڵی عەقیق کۆبووینەوە
ئێمە و چاوگەش و چاوڕەشەکان
مَا ظَنِّ مَجْنُونَ لَيْلَى
قَدْ جُنَّ بَعْضَ الْجُنُونِ
مەجنوونی لەیلا چی لێ زانیوە
کە تەنها بەشێک لەم شێتییەی چێشتووە
فَيَا عُيُوني عَيَوْنِي
وَيَا جُفُونِي جَفَوْنِي
ئەی چاوەکانم چەند ماندوویان کردم
ئەی پێڵووی چاوەکانم چەند جێیان هێشتم
وَيَا قُلَيْبِي تَصَبَّرْ
عَلَى الَّذِي فَارَقُونِي
ئەی دڵە بچکۆلەکەم ئارام بگرە
لەسەر دووریی ئەوانەی جێیان هێشتم
فَارَقْتُهُمْ يَوْمَ الاِثْنَيْنِ
صُبْحَ الثَّلَاثَا وَاحِشُونِي
ڕۆژی دووشەممە لێیان جیا بوومەوە
بەیانی سێشەممە کەوتمە پەرۆشی و تەنیاییان
هُمْ سَادَةٌ خَلَّفُونِي
أَبْكِي دَماً مِنْ عُيُونِي
ئەوان سەروەرانێکن کە جێیان هێشتم
ئێستا لە چاوەکانمەوە خوێن دەگریم
بَكَيْتُ حَتَّى رَثَانِي
الْطَّيْرُ فَوْقَ الْغُصُونِ
هێندە گریام هەتا باڵندەکان
لەسەر چڵەکان بەزەییان پێمدا هاتەوە
بِاللهِ إِنْ مُتُّ شَوْقاً
بِأَدْمُعِي غَسِّلُونِي
سوێند بە خوا ئەگەر لە پەرۆشیدا مردم
بە فرمێسکی چاوەکانم غوسڵم بدەن
نُوحُوا عَلَيَّ وَقُولُوا
هَذَا قَتِيلُ العُيُونِ
بۆم شیوەن بکەن و بڵێن
ئەمە کوژراوی دەستی ئەو چاوانەیە
مَا زِلْتُ حَوْلَ الْمَطَايَا
أَقُولُ بِاللهِ احْمِلُونِي
هێشتا لە دەوری کاروان و وشترەکانم
دەڵێم توخوا بمبەن لەگەڵ خۆتان
إِلَى مَنَازِلِ قَوْمِي
سَارُوا وَمَا وَدَّعُونِي
بەرەو مەنزڵگەی قەومەکەم
ڕۆیشتن و بێ خوداحافیزی جێیان هێشتم
رُوحْ يَا رَسُولِي إِلَيْهِمْ
سِرْعاً وَقَبِّلْ يَدَيْهِمْ
بڕۆ ئەی نوێنەر و قاسیدم بۆ لایان
بە پەلە بڕۆ و دەستیان ماچ بکە
وَاقْرَأْ سَلَامِي عَلَيْهِمْ
لَعَلَّهُمْ يَقْبَلُونِي
سڵاوی منیان پێ بگەیەنە
بەڵکو بمبەخشن و قبووڵم کەنەوە
جَانِي الْرَّسُول وَهُوَ يَضْحَكْ
وَقَالَ أَبْشِرْ بِصُلْحِكْ
قاسیدەکەم هاتەوە بە زەردەخەنەوە
وتی مژدە بێت کاتی ئاشتبوونەوەتە
وَحَيَاةِ عَيْشِكَ وَمِلْحِكْ
هُمْ بِالوِصَالِ وَاعَدُونِي
بە حورمەتی نان و خوێ و ژیانت
بەڵێنی گەیشتنەوەیان پێ دام