صَفَتِ النَّظْرَهْ
ڕوانین ڕوون بوو
Ku
Ku
صَفَتِ النَّظْرَهْ طَابَتِ الْحَضْرَةْ
جَاءَتِ الْبُشْرَى لِأَهْل اللهِ
نیگا ساف بوو، مەجلیس شیرین بوو
موژدە گەیشتە ئەهلی اللە
قَامُوْا سُكَارَى لِذِي الْبِشَارَه
جَعْلَوْا عِمَارَهْ شُكْراً لِلّهِ
مەستانە هەستان بۆ ئەو مژدەیە
عیمارەیان گێڕا وەک شوکرانەی خودا
أَيُّهَا الْحَاضِرْ اُذْكُرْ وَذَاكِرْ
إِيَّاكَ تُنْكِرْ حَالَ أَهْلِ اللهِ
ئەی ئامادەبوو، یاد بکە و یادهێنەر بە
نەکەی حاشا لە حاڵی ئەهلی اللە بکەیت
فَسَلِّمْ لَهُمْ فِيمَا عَرَاهُمْ
وَاعْلَمْ أَنَّهُمْ غَابُوْا فِي اللهِ
تەسلیمیان بە لە هەرچی بەسەریان دێت
بزانە ئەوان لە خودادا فەنا بوون
فَالْوَجْدُ بِهِمْ دَاعِيْ يَدْعِيْهِمْ
يَطْرَأْ عَلَيْهِمْ فِيْ ذِكْرِ اللهِ
وەجد بانگخوازێکە و بانگیان دەکات
لە کاتی زیکری خودادا دایان دەگرێت
وَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَلْيَتَوَاجَدْ
قَصْداً يَتَعَرَّضْ لِفَضْلِ اللهِ
هەرکەس بێوەجدە، با خۆی بە وەجد بهێنێت
بە قەست ڕوو لە فەزڵی خودا بکات
هَكَذَا قَالُوْا وَلِذَا مَالَوْا
وَلَقَدْ غَالُوْا فِي ذِكْرِ اللهِ
ئاوا گوتوویانە و هەر بۆیەش لەنگاون
لە زیکری خودادا غەرق و بێخود بوون
حَتَّى قَدْ ظَنَّا مَنْ لَيْسَ مِنَّا
أَنَّا جُنِنَّا بِذِكْرِاللهِ
تا وای لێ هات ئەوەی لە ئێمە نەبوو وای زانی
کە بە یادی خودا تووشی شێتی بووین
هَنِيْئاً لَنَا ثُمَّ بُشْرَانَا
إِنْ كَانَ لَنَا حُمْقٌ فِي اللهِ
نۆشی گیانمان و مژدە بێت بۆمان
ئەگەر شێتی و حومقمان لە پێناو خودادا بێت