مَنْ مِثْلُ أحمد
Kî wekî Ehmed e?
Ku
اللهْ اللهُ اللهْ اللهُ
اللهْ اللهُ تَبَارَكَ اللهُ
ئەڵڵا ئەڵڵا، ئەڵڵا ئەڵڵا
ئەڵڵا ئەڵڵا، پیرۆز و موبارەکە خودا
مَنْ مِثْلُ أَحْمَدَ فِي الكَوْنَيْنِ نَهْوَاهُ
بَدْرٌ جَمِيعُ الوَرَى فِي حُسْنِهِ تَاهُوا
کێ وەک ئەحمەدە لە هەردوو جیهاندا کە شەیدای ئەوین
مانگێکە کە تەواوی خەڵق لە ئاستی جوانییدا سەرگەردان بوون
مَن مِثْلُهُ وَ إِلَهُ الْعَرْشِ شَرَّفَهُ
بِالْخَلْقِ وَ الْخُلْقِ إِنَّ اللَّهَ أَعْطَاهُ
کێ وەک ئەوە و خودای عەرش شەرەفمەندی کردووە
لە ئافراندن و لە ئاکاردا، بێگومان خودا پێی بەخشیوە
وَالشَّمْسُ تَخْجَلُ مِنْ أَنْوَارِ طَلْعَتِهِ
حَارَتْ عُقُولُ الْوَرَى فِي فَهْمِ مَعْنَاهُ
خۆر شەرمەزار دەبێت لە بەرامبەر تیشکی دەرکەوتنی
عەقڵی خەڵکی مات و مبهووتن لە تێگەیشتنی حەقیقەتی ئەو
تَبَارَكَ اللَّهُ مَا أَحْلَى شَمَائِلَهُ
حَازَ الْجَمَالَ فَمَا أَبْهَى مُحَيَّاهُ
پیرۆزە خودا، چەند شیرین و جوانە ئاکار و ڕەوشتی
جوانیی بەدەستهێناوە، چەند گەشاوە و پڕشنگدارە ڕوخساری
يَا عُرْبَ وَادِي النَّقَى يَا أَهْلَ كَاظِمَةٍ
فِي حَيِّكُمْ قَمَرٌ فِي الْقَلْبِ مَثْوَاهُ
ئەی عەرەبەکانی دۆڵی نەقا، ئەی دانیشتووانی کازمە
لە گەڕەکتاندا مانگێک نیشتەجێیە کە شوێنی لەناو دڵدایە
صَلَّى عَلَيْهِ إِلَهُ الْعَرْشِ مَا طَلَعَتْ
شَمْسٌ وَ مَا حَدْحَدَ الْحَادِي مَطَايَاهُ
دروودی خودای عەرشی لێ بێت تا ئەو کاتەی خۆر هەڵدێت
و تا ئەو کاتەی حادبێژ بە ئاواز وشترەکانی بەڕێ دەکات
اللهُ بِالْمَدْحِ لِلْمُخْتارِ مَنَّ عَلَيّْ
عَسَى يُرى لِيَ بَيْنَ المَادِحِيْنَ حَلَي
خودا منەتی ڕێژا بەسەرمدا بە مەدح و سەنای موختار
بەشکەم لە ناو مەدحکەرانی ئەودا جێگەیەکم بۆ ببینرێت
إِذَا أَتَيْتُ لِأَقْرَا الصُّحْفَ مِنْ عَمَلِيْ
مَالِي سِوَى مَنْ لَهُ فَضْلٌ يُشِيْرُ إِلَىّ
کاتێک دێم بۆ خوێندنەوەی نامەی کردەوە و عەمەلم
کەسم نییە جگە لەو خاوەن فەزڵەی کە ڕووی لوتفی لە منە
مُحَمَّدٌ سَيِّدُ الكَوْنَيْنِ وَالثَّقَلَيْـنِ
وَالفَرِيقَيْنِ مِنْ عُرْبٍ وَمِنْ عَجَمِ
محەممەد سەروەری هەردوو جیهان و جن و ئینسانە
و سەروەری هەردوو کۆمەڵەیە، لە عەرەب و لە عەجەم
هُوَ الحَبِيبُ الذِّي تُرْجَى شَفَاعَتُهُ
لِكُلِّ هَوْلٍ مِنَ الأَهْوَالِ مُقْتَحَمِ
ئەو خۆشەویستەیە کە هیوای شەفاعەتی لێ دەکرێت
بۆ هەر ترس و ناخۆشییەکی گەورە کە دێتە ڕێمان
نَبِيُّنَا الآمِرُ النَّاهِي فَلاَ أَحَدٌ
أَبَرَّ فِي قَوْلِ لاَ مِنْهُ وَلاَ نَعَمِ
پێغەمبەری ئێمە فەرماندەر و ڕێگرە، کەس نییە
لە وتنی "نا" و "بەڵێ"دا لەو ڕاستگۆتر بێت
كَالزَّهْرِ فِي تَرَفٍ وَالبَدْرِ فِي شَرَفٍ
وَالبَحْرِ فِي كَرَمٍ وَالدَّهْرِ فِي هِمَمِ
وەک گوڵە لە ناسکیدا و وەک مانگە لە بەرزیدا
وەک دەریایە لە بەخشیندا و وەک زەمانە لە هیممەتدا
يِا رَبِّ بِالمُصْطَفَى بَلِّغْ مَقَاصِدَنَا
وَاغْفِرْ لَنَا مَا مَضَى يَا وَاسِعَ الكَرَمِ
ئەی پەروەردگار بە حورمەتی مستەفا بمانگەیەنە بە مەقسەدەکانمان
و لەوەی ڕابرد خۆش ببە ئەی خودای بەخشندەی بێ کۆتا
وَاغْفِرْ إِلَهِي لِكُلِ المُسْلِمِينَ بِمَا
يَتْلُونَ فِي المَسْجِدِ الأَقْصَى وَفِي الحَرَمِ
ئەی خودای من، لە هەموو موسڵمانان خۆش ببە بەو قورئانەی
کە دەیخوێننەوە لە مزگەوتی ئەقسا و لە حەرەمی پیرۆزدا
بِجَاهِ مَنْ بَيْتُهُ فِي طَيْبَةٍ حَرَمٌ
وَإسْمُهُ قَسَمٌ مِنْ أَعْظَمِ الْقَسَمِ
بە جەهـ و پایەی ئەو کەسەی ماڵەکەی لە تەیبە حەرەمە
و ناوی پیرۆزی، یەکێکە لە مەزنترین سوێندەکان