رَسُولَ إِلَهِ الْعَالَمِينَ تَعَالَى
پێغەمبەری خودای جیهانیانی هەرەبەرز
Ku
Ku
رَسُولَ إِلَــهِ الْعَالَمِيـــــنَ تَعَالَـى
خَدِيمُكَ نَادَى يَا رَسُولُ تَعَـــالاَ
ئەی ڕەسووڵی پەروەردگاری جیھانیانی باڵا
خزمەتکارەکەت بانگ دەکات: ئەی ڕەسووڵ، وەرە و نزیک ببەرەوە
خَدِيمُكَ نَادَى يَا رَسُولُ فَلاَ أُرَى
فَقِيرًا إِلَى غَيْــرِ الْإِلَـــهِ تَعَالَــى
خزمەتکارەکەت بانگی کردووی ئەی ڕەسووڵ، با وا نەبینرێم
کە هەژار و موحتاج بم بە غەیری خودای بەرز و بڵند
خَدِيمٌ بِأَقْصَى الْغَرْبِ يَدْعُو مُحَمَّــدًا
وَلَيْسَ يَرَى غَيْرَ الْرَّسُـــولِ ثِمَـالاَ
خزمەتکارێک لە ئەوپەڕی خۆرئاواوە بانگی محەممەد دەکات
و بێجگە لە ڕەسووڵ، هیچ کەس بە پەنا و پەناگەی خۆی نازانێت
خَدِيمٌ ثَـوَى بِالْبَابِ وَهْــــوَ مُؤَمِّــلٌ
إِيَابًا كَرِيمًــــا وَهْـوَ جَيْــرِ أَطَــالاَ
خزمەتکارێک لەبەر دەرگا نیشتەجێ بووە و هیوای وایە
پێشوازییەکی شکۆداری لێ بکرێت، ئەگەرچی چاوەڕوانییەکەی درێژ بووەوە
تَصَاغَرَ عِنْدِي غَيْرُ أَحْمَــدَ إِنَّنِــي
أُرَجِّي مِنَ الْهَــادِي الْعِبَــادِ مَنَـالاَ
لەبەر چاوم هەموو کەس بچووک بوونەوە جگە لە ئەحمەد، چونکە من
لە ڕێپیشاندەری عەبدەکان، چاوەڕێی بەخشیشێکی گەورەم
كَرِيمَ الْسَّجَايَا وَاسِعَ الْجُودِ مَا تَرَى
لِضَيْـــــفِ كَرِيــمٍ قَــدْ أَجَادَ مَقَــالاَ
ئەی خاوەن ڕەوشتی بەرز و سەخاوەتی فراوان، چیت لەبەرچاوە
بۆ میوانی کەسێکی بەخشندە، کە داواکەی بە جوانی دەربڕیوە
فَهَبْهُ عَلَى مِقْدَارِ كَفِّــكَ مُصْطَفَى الْ
بَرَايَــا عَطَاءً لاَ يَخَــافُ زَوَالاَ
بە ئەندازەی سەخاوەتی دەستت، ئەی هەڵبژێردراوی
دروستکراوان، پێی ببەخشە بەخشینێک کە ترسی نەمانی نەبێت
فَفِي كُلِّ حَيٍّ قَدْ خَبَطْتَ بِنِعْمَــةٍ
وَإِنِّي كَشأْسٍ قَــدْ أَرُومُ نَــوَالاَ
چونکە تۆ بەسەر هەموو زیندەوەرێکدا نیعمەتت ڕشتووە
و منیش وەک داواکارێکی بێنەوا، ئاواتەخوازی کەرەم و بەخششی تۆم
عَلَيْكَ صَـــلاَةُ اللّٰهِ ثُــمَّ سَلاَمُــهُ
وَتَشْمَلُ أَصْحَابَ الْنَّبِـــيِّ وَآلاَ
سڵاو و دروودی خودا هەمیشە بڕژێت بەسەر تۆدا
و هاوەڵانی پێغەمبەر و ئال و بەیتیش بگرێتەوە