مَا لِي سِوَاكْ هَمْ وَأَنْتَ تَعْلَمْ
بێجگە لە تۆ هیچ خەمێکم نییە و خۆت دەزانیت
Ku
Ku
مَا لِي سِوَاكْ هَمْ وَأَنْتَ تَعْلَمْ
فَالْقُرْبُ مَغْنَمْ وَالْبُعْدُ مَغْرَمْ
جگە لە تۆ خەمێکم نییە و هەر خۆشت دەزانی
نزیکی لە تۆ دەستکەوتە و دوورییش خەسارەت و زیانە
خُذْنِي إِلَيْكَ بَيْنَ يَدَيْكَ
حُسِبْتُ عَلَيْكَ فِي كُلِّ مَا أَعْلَمْ
بمدەیتە بەر سۆزت و بمبەرەوە بۆ لای خۆت
لە هەموو زانینێکمدا، هەر بە هی تۆ هەژمار کراوم
أَنْتَ مُرَادِي فَكُنْ لِيْ هَادِي
فَالْقَلْبُ صَادِي فَزِلْ لِيْ ذَا الْهَمْ
تۆ موراد و مەبەستی منی، ببە بە ڕێبەرم
دڵ تینووە، ئەم خەم و پەژارەیەم لە کۆڵ کەرەوە
مَنْ ذَا يَكُنْ لِي إِنْ لَمْ تَكُنْ لِي
تَرَى لِذُلِّي وَأَنْتَ أَرْحَمْ
کێم هەبێت پەنای بۆ ببەم ئەگەر تۆم نەبێت
بێچارەییم دەبینیت و تۆ لە هەمووان بەبەزەییتری
كَمْ ذَا أُنَادِي يَا خَيْرَ هَادِي
يَكْفِي بُعَادِي فَالْجُودُ قَدْ عَمْ
چەندە بانگت دەکەم ئەی باشترین ڕێبەر
دووریی بەسە، جود و بەخشندەییت گشتگیر بووە
نُورُ الْوِصَالِ مَهْرُهُ غَالِي
سِوَاكَ مَا لِي جُدْ وَتَكَرَّمْ
نووری ویساڵ و گەیشتن مارەییەکەی گرانە
بێجگە لە تۆ کەسم نییە، کەرەم و بەخششت بنوێنە
قُرْبِي وَبُعْدِي سِيَّانِ عِنْدِي
لِأَنَّ رُشْدِي فِيمَا تَقَسِّمْ
نزیکی و دووری لە لای من هەر وەک یەکن
چونکە ڕێنوێنیی من لەوەدایە کە تۆ بۆت بڕیومەتەوە
فَاجْعَلْ هِبَاتِي رُوحَ الْحَيَاةِ
حَبِيبْ ذَاتِي طه الْمُعَلِّمْ
بەخشششەکانم بکە بە ڕۆحی ژین و ژیان
خۆشەویستی بوونم، تەهای مامۆستا و فێرکار
تَعْلَمْ لِقَصْدِي حِبِّي وَوُدِّي
فَكُنْ لِلْكُرْدِي فِي كُلِّ مَغْنَمْ
مەبەست و ئەڤین و خۆشەویستیم دەزانی
لە هەموو سەرکەوتنێکدا بۆ "کوردی" ببە بە یاوەر
صَلَاةُ رَبِّي لِحَبِيبِ قَلْبِي
طه الْمُرَبِّي عَلَيْهِ سَلَّمْ
سڵاوی پەروەردگارم بۆ خۆشەویستی دڵم بێت
تەهای پەروەردەکار، هەزاران سڵاوی لێ بێت