لِي فِي المَدِينَةِ أَحْبَابٌ إِذَا نَظَرُوا
I Have Beloveds In Medina; When They Gaze Upon Me
Ku
لِي فِي المَدِينَةِ أَحْبَابٌ إِذَا نَظَرُوا
إِلَيَّ وَلَّتْ هُمُومِي وَانْجَلَى الضَّرَرُ
لە مەدینە خۆشەویستانێکم هەن کاتێ بڕوانن
بەرەو ڕووم، خەمم دەڕوات و ناخۆشیم لادەچێت
وَأَصْبَحَ القَلْبُ فِي أُنْسٍ وَفِي فَرَحٍ
جَمٍّ وَصَاحَبَنِي التَّوْفِيقُ وَالظَّفَرُ
دڵم دەبێتە هاودەمی ئۆقرە و شادییەکی
زۆر و، سەرکەوتن و کامەرانی دەبنە هاوەڵم
يَا أَهْلَ طَيْبَةَ هَيَّا إِنَّنِي دَنِفٌ
وَإِنَّنِي لِلَّذِي أَمَّلْتُ مُنْتَظِرُ
ئەی ئەهلی تەیبە خێرا بکەن من نەخۆشی عیشقم
و بۆ ئەوەی هیوام پێیەتی چاوەڕوانم
جَرَتْ عَوَائِدُكُمْ أَنَّ المُحِبَّ إِذَا
نَادَاكُمُ بِلِسَانِ الحُبِّ يَنْجَبِرُ
عادەتی ئێوە وایە کە هەر کاتێک ئەویندارێک
بە زمانی عیشق بانگتان بکات، حاڵی چاک دەبێتەوە
وَالحُبُّ مِلْءُ جَنَانِي بَلْ تَجَسَّمَ فِي
شَخْصٍ عَلَى صُورَتِي إِنْ دَلَّتِ الصُّوَرُ
عیشق هەموو دڵمی پڕ کردووە، بەڵکو بووە بە جەستەیەک
لە سەر شێوەی من، ئەگەر وێنەکان گوزارشت بن
يَا سَيِّدَ الرُّسْلِ أَدْرِكْنِي فَمَا بَقِيَتْ
لِي حِيلةٌ غَيْرُ حُبٍّ مِنْكَ مُدَّخَرُ
ئەی سەروەری پێغەمبەران فریام بکەوە کە نەماوە
بۆم هیچ چارەیەک بێجگە لە عیشقی تۆ کە پاشەکەوتە
لِلَّهِ مِيلادُكَ الغَالِي الذِي سَعِدَتْ
بِهِ البَسِيطَةُ وَانْجَابَتْ بِهِ الغِيَرُ
بۆ خودا بێت میلادە بەرزەکەت کە بە هۆیەوە
زەوی شاد بوو و نەهامەتییەکان لایان دا
يَوْمٌ بِهِ ضَاءَتِ الدُّنْيَا فَمَا طَلَعَتْ
شَمْسٌ عَلَى مِثْلِهِ فِيهَا وَلَا قَمَرُ
ڕۆژێکە کە دونیای پێ ڕووناک بووەوە و نەهاتووە
خۆر و مانگ بەسەر وێنەی ئەو ڕۆژەدا
تَحِيَّةٌ لَكَ مِنْ قَلْبٍ مُعَطَّرَةٌ
يَزِيدُ عَرْفَ شَذَاهَا رَوْحُكَ العَطِرُ
سڵاوێکی بۆنخۆش لە دڵەوە پێشکەش بە تۆ بێت
کە گیانی میشک‌ئاسای تۆ بۆنەکەی زیاتر دەکات
وَقَائِلٍ لِيْ مَا تَشْتَاقُ قُلْتُ لَهُ
أَشْتَاقُ طَيْبَةَ شَوْقاً لَيْسَ يَنْحَصِرُ
یەکێک پێی گوتم تاسەی چی دەکەیت؟ پێم گوت
تاسەی تەیبە دەکەم، تاسەیەک کە نایەتە ژمارە
يَا قَائِدَ الجَوِّ أَنْزِلْنِي إِذَا لَمَعَتْ
لِعَيْنِكَ القُبَّةُ الخَضْرَاءُ وَالحُجَرُ
ئەی ڕێبەری ئاسمان، دایمبگرە کاتێ درەوشایەوە
بۆ چاوەکانت گومەزی سەوز و حوجرە پیرۆزەکان
هُنَاكَ أَقْصِدُ شُبَّاكَ الرَّسُولِ لِكَي    
أَسْتَغْفِرُ اللهَ حَيْثُ الذَّنْبُ يُغْتَفَرُ
لەوێ ڕوو دەکەمە پەنجەرەی ڕەسوڵ بۆ ئەوەی
داوای لێخۆشبوون بکەم لەوێ کە گوناه دەبەخشرێت
عَلَيْكَ صَلَاةُ اللهِ مَا تُلِيَتْ    
فِي حَفْلِ مِيلادِكَ الآياتُ والسُوَرُ
سڵاوی خودات لێ بێت تا ئەو کاتەی دەخوێنرێنەوە
لە مەجلیسی میلادتا ئایەتەکان و سوورەتەکان
والآلِ والصَحْبِ وَالأَتْبَاعِ قَاطِبَةً
والغَوثِ والقطبِ والأحبَابِ إذْ حَضَرُوا
و لەسەر ئال و ئەسحاب و شوێنکەوتووان بە گشتی
و غەوس و قوتب و خۆشەویستان کاتێ کە ئامادەن