يَا أَجْمَلَ الْأَنْبِيَاء
Oh Most Beautiful of Prophets
Ku
يَا أَجْمَلَ الْأَنْبِيَاء
يَا أَكْمَلَ الْأَصْفِيَاء
ئەی جوانترینی پێغەمبەران
ئەی کامڵترینی هەڵبژێردراوان
يَا خَاتَمَ الرُّسْلِ مَا
أَحْلَاكَ فِي قَلْبِي
ئەی مۆری کۆتایی نێردراوان
چەندە شیرینی لە ناو دڵمدا
يَا ذَا الَّذِي نُسْخَةُ
الْأَكْوَانِ فِيْكَ مَطْوِيَّ
ئەی ئەو کەسەی کە نەخشەی
گەردوون لە ناو تۆدا پێچراوەتەوە
عَطِيَّةٌ أَزَلِيَّة
بەخشیشێکی ئەزەلییە
أَنْتَ الَّذِي أُعْطِيتَ
الشَّفَاعَةَ الْوَافِيَّة
تۆیت ئەو کەسەی کە پێدراوی
شەفاعەتی تەواو و بێ کەم و کوڕی
وَ الْخَلْقُ حِينَئِذٍ
يَلْتَمِسُونَ الْأَنْبِيَاءْ
و دروستکراوان لەو ساتەدا
داوای هاوکاری لە پێغەمبەران دەکەن
ثُمَّ يُقَالُ لِلْأَنَامْ
قَدْ نِلْتُمُ الْأُمْنِيَّة
ئینجا بە خەڵکی دەوترێت
بێگومان گەیشتنە ئاواتی خۆتان
أَلَا اقْصِدُوْا مُحَمَّدًا
بَابَ الْإِلَهِ الْعَالِيَ
ئادەی ڕوو بکەنە محەممەد
دەرگای خودای بەرز و باڵا
آيَاتُهُ شَافِيَة
نیشانەکانی شیفابەخشن
وَهُوَ الْمُعَدُّ لَهَا
وَ ذُوَ الْثَنَاءِ الْوَافِيَ
و ئەو ئامادەکراوە بۆ ئەو مەبەستە
و خاوەنی ستایشی بێ کۆتایە
ثُمَّ يُنَادِي سَاجِدًا
يَا رَبِّ جُدْ رَاضِيَـا
ئینجا لە سوژدەدا بانگ دەکات
ئەی پەروەردگارم ببەخشە و ڕازی بە
يُنَادِي اشْفَعْ يَا حَبِيْبِ
يَا صَفْوَةَ الْأَصْفِيَاءْ
بانگ دەکرێت شەفاعەت بکە ئەی حەبیب
ئەی پوختەی هەڵبژێردراوان
وَسَلْ تُعْطَى مَا تَرُوْم
وَلَا تَدَعْ عَاصِيَا
داوا بکە پێت دەدرێت ئەوەی دەتەوێت
و هیچ گوناهبارێک جێ مەهێڵە
يَا صَفْوَةَ الْأَصْفِيَاءْ
ئەی پوختەی هەڵبژێردراوان
صَلُّوْا عَلَى مَنْ عَلَا
فَوْقَ السَّمَا رَاقِيَا
سەڵاوات بدەن لەو کەسەی سەرکەوت
بۆ سەرووی ئاسمانەکان
هذَا حَبِيْبٌ غَدًا
عَنَّا العَنَـا مَـاحِيَا
ئەمە خۆشەویستێکە کە سبەی
مەینەت و ناڕەحەتیمان لێ دەسڕێتەوە
يَا رَبَّنَا عَطَّفْ عَلَيْنَا
قَلْبَهُ الزَّاكِيَا
ئەی پەروەردگارمان، بۆمان ڕاکێشە
سۆزی دڵە پاک و بێگەردەکەی
وَاخْتِمْ لَنَا خِتَامَ مِسْكٍ
يَا مُجِيْبَ الدَّاعِيَا
و بە مێسک کۆتاییمان بۆ بێنە
ئەی وەڵامدەرەوەی نزاخوازان
بِالْأَسْرَارِ الذَّاتِـيـــة
بە نهێنییەکانی زاتی خودایی