وَاصَلُونِي بَعْدَ بُعْدِي
پێم گەیشتنەوە لەدوای دووریم
Ku
Ku
وَاصَلُونِي بَعْدَ بُعْدِي
وَرَعُوا سَالِفَ عَهْدِي
گەیشتنەوە بە من دوای دوورکەوتنەوەم
و پەیمانی دێرینیان پاراست
وَعلَى رَغْمِ الْحَسُودِ
أَنْجَزُوا بِالْوَصْلِ وَعْدِي
بە پێچەوانەی ویستی حەسوودان
بە گەیشتنەوە بەڵێنەکەیان بۆ بردمە سەر
يَا سُرُورْي بالَّتدَاني
يَا هَنَا حَظِّي وَسَعْدِي
ئەی شادیی من بەم نزیکبوونەوەیە
ئەی خۆشیی بەخت و کامەرانیم
جَادَ لِي بَدْرِي بِوَصْلِ
يا هَنَائِي نِلْتُ قَصْدِي
مانگی چواردەمم بە گەیشتن بەسەری کردمەوە
ئەی خۆشحاڵیم، بە مەبەستی خۆم گەیشتم
فَاجْتَمِعْ يَا مَاءَ عَيْني
وانْطَفِي يَا نَارَ وَجْدِي
ئەی فرمێسکی چاوەکانم کۆببنەوە
و ئەی ئاگری شەیداییم بکوژێرەوە
أَنَا فِي لَيْلَةِ أُنْسِي
قَدْ صَفَا مَوْرِدُ وِرْدِي
من لە شەوی ژوان و ئۆلفتمدام
و سەرچاوەی وێرد و خواردنەوەم ڕوون بووەوە
وَتَناولْتُ كُؤُوسي
بَين رَيْحَانٍ وَوَرْدِ
و پیاڵەکانم وەرگرت
لە نێوان بۆنی ڕێحانە و گوڵدا
مِنْ يَدَيْ حُلْوِ الْتثَنيِّ
فَاتِنٍ أَهْيَفِ قَدِّ
لە دەستی ئەو نازدارەی بە لەنجەولارە
دڵڕفێن و کەمەرناسک و باڵاڕێکە
تَارَةً يُنْشِدُ خُذْ كَاسِي
وَطَوْراً هَاكَ خَدِّي
جارێک دەچڕێت پیاڵەکەم وەرگرە
و جارێکی تر دەڵێت ئەمەش گۆنام
إِنْ أَقُلْ يَا أَلْفَ مَوْلَى
قَالَ لِي يَا أَلْفَ عَبْدِي
ئەگەر بڵێم ئەی هەزار جار گەورەکەم
ئەویش دەڵێ ئەی هەزار جار بەندەکەم
أَوْ سَقَى الْمَمْزُوجَ غَيْرِي
خَصَّنِي بالْصِّرْفِ وَحْدِي
ئەگەر شەرابی تێکەڵاو بداتە غەیری من
منی بە تەنیا بۆ مەیی پەتی هەڵبژاردووە
في هَوَاهُ دَعْ مَلاَمِي
وَاطْرِحْ غَييِّ وَرُشْدِي
لە ئەشقیدا واز لە لۆمەکردنم بهێنە
و گومڕایی و سەرڕاستیم وەلا بنێ
نَارُ وَجْدِي في هَوَاهُ
كَنَعِيمِ الْخُلدِ عِنْدِي
ئاگری شەیداییم لە ئەشقیدا
لای من وەک بەهەشتی نەمر وایە