لِغَيْرِ جَمَالِكُمْ نَظَرِي حَرَامُ
بۆ غەیری جوانیی ئێوە، نیگام حەرامە.
Ku
لِغَيْرِ جَمَالِكُمْ نَظَرِي حَرَامُ
وَغَيْرُ كَلَامُكُمْ عِنْدِي كِلَامُ
بۆ غەیری جوانیی ئێوە تێڕوانینم حەرامە
و بێجگە لە کەلامی ئێوە لای من هەر قسە نییە
وَعُمْرُ الْنَّسْرِ مِنْكُمْ بَعْضُ يَوْمٍ
وَسَاعَةُ غَيْرِكُمْ عَامٌ فَعَامُ
تەمەنی داڵ لە لاتان تەنیا بەشێکی ڕۆژێکە
و سەعاتێکی بێ ئێوە وەک ساڵ و ساڵانە
وَصَبْرِي عَنْكُمُ شَيْءٌ مُحَالٌ
وَمَا لِي قَاتِلٌ إِلَّا الْفِطَامُ
سەبر و ئارامم بێ ئێوە شتێکی مەحاڵە
و بکوژێکم نییە بێجگە لە دووری و بڕانەوە
إِذَا عَايَنْتُكُمْ زَالَتْ هُمُومِيْ
وَإِنْ غِبْتُمْ دَنَا مِنِّيْ الْحِمَامُ
کاتێک دەتانبینم خەم و پەژارەم نامێنێ
و ئەگەر ون بن مەرگ و مردن لێم نزیک دەبێتەوە
أَوَدُّ بِأَنْ أَكُونَ لَكُمْ جَلِيسًا
وَتُنْصَبَ لِي بِرَبْعِكُمُ خِيَامُ
ئاواتەخوازم کە ببمە هاونشینی ئێوە
و لە هەواری ئێوەدا خێوەتم بۆ هەڵبدرێت
فَدَاوُوا بِالْوِصَالِ مَرِيضَ هَجْرٍ
يَهِيمُ بِكُمْ إِذَا سَجَعَ الْحَمَامُ
بە وەسڵ چارەی نەخۆشی کۆچی دووریتان بکەن
کە شەیداتانە کاتێک کۆترەکان دەخوێنن
حَدِيثُ غَرَامِهِ فِيكُمْ قَدِيمٌ
وَمَلْبَسُهُ مِنَ الْحُبِّ الْسِّقَامُ
باسی عیشقی ئەو بۆ ئێوە دێرین و کۆنە
و پۆشاکی ئەو لە ئەشقەوە هەر دەرد و نەخۆشییە
فَأَنْتُمْ فِي الْأُصُولِ أَجَلُّ أَصْلٍ
إِذَا شِئْتُمْ تَحَصَّلَ لِي الْمَرَامُ
ئێوە لە ڕەچەڵەکدا مەزنترین بنەڕەتن
ئەگەر بتانەوێت مەرام و مەبەستم دێتە دی
بِكُمْ صَعْبُ الْأُمُورِ يَعُودُ سَهْلًا
فَبِالْإِحْسَانِ جُودُوا يَا كِرَامُ
بە ئێوەوە هەموو کارە سەختەکان ئاسان دەبن
ئەی گەورەپیاوان بە چاکەی خۆتان بەخشندە بن
وَلَيْسَ سِوَاكُمُ لِلْجُودِ أَهْلًا
فَكَيْفَ نَزِيلُ سُوحِكُمُ يُضَامُ
کەس بێجگە لە ئێوە شایستەی بەخشین نییە
چۆن دەبێ میوانی سەرای ئێوە زوڵمی لێ بکرێت؟